عیراقی

فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا: خۆپیشانده‌ران هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا: خۆپیشانده‌ران هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان
مه‌ودا میدیا-

فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا خۆپیشانده‌ران تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، باس له‌وه‌ش ده‌كات هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پاراستنی خۆپیشانده‌ران.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند "له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌هۆی نارنجۆكه‌وه‌ زیاتر له‌ 7 ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ باڵیۆزی 16 وڵات له‌ به‌غدا له‌باره‌ی ره‌وشی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی و ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو "له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت و تا ئێستا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر به‌هۆی گوللـه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون یان برینداربوون".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان