کوردستانی

بۆ ئەم مانگە دوو مووچەی توێژێک دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ئەم مانگە دوو مووچەی توێژێک دابەش دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیەنێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی داوە بۆ مانگی نیسان دوو مووچەی کەمئەندامان دابەش بکات، ئاماژە بەوەشدەکات بڕیارە ئەم هەفتەیە لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار لەسەر دابەشکردنی دوو مووچەی کەمئەندامان بدرێت بۆ ئەم مانگە.

سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی کەمئەندامان بۆ مانگی نیسان بە مەودا میدیای راگەیاند "دابەشکردنی دوو مووچە بۆ ئەم مانگە یەکێک بوو لە هەنگاوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە هەفتەی داهاتوو ئەنجاماندا، ئەمڕۆ ئەو داواکارییەمان بە نوسراو گەیاندە دەست وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو رۆژە دوو جار لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەمان ئەنجامدا، بڕیارە ئەم هەفتەیە لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار لەسەر دابەشکردنی دوو مووچەی کەمئەندامان بدرێت بۆ مانگی نیسان، هەروەها ئێمەش بەو مەرجە هاتووینەتەوە، بۆیە ئومێدەوارین حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بەڵێنە جێبەجێبکات".

سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان ئەوەی خستەڕوو "ئەمڕۆ لەلایەن کۆمپانیای کارەوە سێ هەزار سەبەتەی خۆراک بۆ کەمئەندامانی شاری سلێمانی و هەڵەبجە دابینکرا، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە رێگەی رێکخراوەکانەوە دابەش دەکرێت بەسەر ئەو ماڵانەی ناویان نوسراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال