راپۆرت
خوێندنی ئەلیکترۆنی لەنێوان سەرکەوتن و شکستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێکی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات سەرجەم ئامادەکارییەکان بە باشی کراوە، بۆیە پێمان وایە پرۆسەکە سەرکەوتوودەبێت، بەڵام بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکیش پێیوایە خوێندنی ئەلیکترۆنی کارەساتی گەورە بەسەر کۆی گشتیی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەهێنێت.
د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێکی کوردستان بۆ مەودا میدیای وتی "ئەمڕۆ شەممە 17ی نیسانی 2021 پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات".
لەلایەکی دیکەشەوە سۆران رەسوڵ، بەڕێوەبەری قوتابخانەی رەوای بنەڕەتی لە ناحیەی بازیان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموومان دەزانین کە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان ساڵانێکە بە دۆخێکی زۆر ناهەموار و پڕ لە ئاڵانگارییدا هەنگاودەنێت، سەرەڕای ئەوە لە پارساڵیشەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هێندەی دیکە دۆخەکەی شێواندووە وا دوو ساڵە ئەم پرۆسە گەورە و هەستیارە بە تەواوەتی کرۆک و مانا راستەقینەکانی خۆی لەدەست داوە، وەزارەتی پەروەردەش هەتا ئێستا چەندان جار بڕیاری جۆراوجۆری دەرکردووە کە هەندێکیان کەمێک واقعیبوون سەبارەت بە پەتاکە و هەندێکیشیان کرچ و کاڵ و سەرپێی بوون سەبارەت بە خوودی پرۆسەی خوێندن، بەڵام ئەو بڕیارەی جێگەی مەترسییە بڕیاری بە ئەلیکترۆنیکردنی خوێندنە".
لەبارەی ئەوەی تاچەند ئەگەری هەیە پرۆسەکە سەرکەوتووبێت بریکاری وەزارەتی پەروەردە وتیشی "پرۆسەکە سەرکەوتوودەبێت، چونکە ئێمە هەموو پلانێکمان بە باشی بۆ داناوە و سایت و بەرنامەکان پەخش دەکرێن و تەلەفزیۆنی پەروەردەش کارا دەبێت".
د. سەیوان ئاماژە بەوەدەکات "مامۆستاکان هەفتەی جارێک سەردانی قوتابخانەکان دەکەنەوە، بۆئەوەی بزانن ئامادەبوونی خوێندکاران لە خوێندنی ئەلیکترۆنی چەند بووە، هەروەها ئەم پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت تاوەکو لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاری نوێ دەدات".
"خوێندنی ئەلیکترۆنی کارەساتی گەورە بەسەر کۆی گشتیی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەهێنێت و رۆڵەکانمان و خۆشمان سەرگەردان دەکات، بۆیە دەخوازین هەرچی زووە جوڵەیەکی کرداری بۆ ڕێگریکردن لەم بڕیارە بێتە کایەوە بۆ وەستاندن و راگرتنی، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە ئێمەی مامۆستایان دوور لە هەر رەتکردنەوەیەکی عاتفی و نازانستی و سەرپێییانە بە جدی بێینە مەیدان"، سۆران رەسوڵ وای وت.
ئەو بەڕێوەبەری قوتابخانەی بنەڕەتییە دەڵێت "ئامادەم لە بەردەم وەزیری پەروەردە هەتا هەموو ئاستەکانی خوارەوە گفتوگۆ بکەم کە بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و پڕ و زانستی و لۆژیکی لەسەر زیانەکانی خوێندنی ئەلکترۆنی و بە تەواوی مانا هەڵوەشاندنەوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکات بۆ ئێستای هەرێمی کوردستان".
س.س