راپۆرت
"پێڵاوەكانی ئەحمەد حەسەن بەكر لە سیاسەتمەدارەكانی عیراق پاكترە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هادی عامری داوای یاسایی لە دژی تۆماركردووە و تائێستا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرنەچووە، ئەوەش دەڵێت هەموو جیهان لەگەڵ ئەون و تەنیا یەك كەسیش پشتیوانی عامری ناكات تەنانەت ئێرانیش كە ئەو خزمەتیان دەكات، ئاماژە بەوەش دەكات كۆتایی هادی عامری لەسێدارەدانە.
فایەق شێخ عەلی، پەرلەمانتاری لیبراڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەدایكبووی ساڵی 1963ی نەجەفە و لەسەر داوای هادی عامری، سەركردەی دیاری حەشدی شەعبی فەرمانی دەستگیركردنی لەلایەن داگاوە بۆ دەرچووە لەپای ئەو هێرشە توندانەی كردوویەتییە سەری عامری.
سایتی ئیلاف بڵاویكردووەتەوە "وێنەیەكی فەرمانی دادوەریان دەستكەوتووە كە دەرچوێنراوە بۆ دەستگیركردنی فایەق شێخ عەلی"، ئەوەش هاتووە "هادی عامری سەرجەم ئەو لێدوان و چاوپێكەوتن و بەڵگانەی كە تیایدا هێرشكراونەتە سەری لەلایەن فایەق شێخ عەلییەوە لە دوو توێی سی دییەكدا رادەستی دادگا كردووە".
فایەق شێخ عەلی پێشتر لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وتبووی هادی عامری دەداتە دادگای نێودەوڵەتی بەتۆمەتی تاوانی كوشتنی عیراقییەكان و بەرپرسیارێتی عامری لە كوشتنی دوو فڕۆكەوان و ئەفسەرێكی سوپا دوای پرۆسەی ئازادیی عیراق لە ساڵی 2003 ئەوكاتەی كەوا بەرپرسی میلیشیای بەدر بووە. هەروەك هادی عامری بەوەش تۆمەتبار كردبوو كە لە ریزی سوپای پاسدارانی ئێران سەرباز بووە و عیراقییەكانی كوشتووە.
فایەق شێخ عەلی لەكاتی هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا وتبووی "زۆر كەر و گێل لە دنیای سیاسەتدا هەن، بەڵام هەرگیز گێل و كەری وەكو میلیشیا شیعە دەسەڵاتدارەكانی عیراق نەبووە و نابێت"، وەكو ئاماژەیەك بۆ هادی عامری و سەركردەكانی دیكەی حەشدی شەعبی.
جێگای ئاماژەیە رۆژی 18ی دیسەمبەری 2019 فایەق شێخ عەلی لە نامەیەكدا داوای لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق كرد وەكو سەرۆك وەزیرانی دەستنیشانی بكات و لە نامەكەیدا نووسیبووی "داوا لە جەنابت دەكەم بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق رامبسپێریت بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتێكی پیشەیی تایبەتمەند دوور لە بەش بەشێنەی حزبی و مەزهەبی و نەتەوەیی".
پێشتر بەتۆمەتی ناوزڕاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لێدوانە توندەكانی پارێزبەندیی پەرلەمانی لە فایەق شێخ عەلی وەرگیرایەوە كاتێك رەخنەی لە سیاسییەكانی عیراق گرتبوو و وتبووی "ئەی سیاسەتمەدارەكانی عیراق پێڵاوەكانی ئەحمەد حەسەن بەكری سەرۆكی پێشووتری عیراق لە سەردەمی رژێمی بەعس لە هەمووتان پاكترە".