کوردستانی

پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە ئاماژە بەوەشدەکات حکومەت بەڵێنی داوه‌ بەدەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران. 

جەمال حەوێز، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بەمەودا میدیای راگەیاند "دوای 5 ساڵ لە راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران حکومەت بەڵێنی داوه‌ دەستپێبکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "داوامان کردووە و لە وەرزی بەهارەی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان هەوڵ دەدەین ئەو مافە بۆ فەرمانبەران بگێڕینەوە و گفتوگۆشمان لەگەڵ ئەو لیژنەیه‌ی چاکسازیی کردووە کە حکومەت ناردبووی بۆ پەرلەمان".
Qaiwan
Qaiwan