کوردستانی

دزی لە بەڕێوبەرایەتییەک دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دزی لە بەڕێوبەرایەتییەک دەکرێت
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت  دزی لە بەشی ژمێریاری بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سۆران کراوە ئاماژەی بەوەشکرد توانراوە تاوانبارەکە دەستگیر بکەن و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای رایگه‌یاند "دوای ئاگادارکردنەوەی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران لە رێکەوتی 5ی کانونی دووەمی 2020 بە بوونی رووداوێکی دزیکردن لە بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران کە تیایدا دوو قاسە شکێندران و بڕی 8 ملیۆن و 134 هەزار دیناری عیراقی دزرابوو".

وتەبێژی پۆلیسی سۆران  وتیشی"بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران كه‌ لە ناو خودی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌ لێژنه‌ی لێکۆڵینەوە پێکهاتبوو، توانرا گومان لێكراوه‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "تاوانبارەکە ناوی (ھـ. ح. ح) پیشەی پۆلیسە لەبنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی سۆران کە سەرەتا تەنها گومانی لێدەکرا دواتر دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەری و لێكۆلێنەوە لەگەڵی خۆی دانی بە تاوانەکەیدا نا".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران بە پێی ماددەی 444ی یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراوە".

شەماڵ دێواری باسی لە رووداوەکە کرد ئاشکرای کرد "دوای ئەوەی قەیرانی دارایی باڵی کێشا بەسەر هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا ئەو فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لە خانووی کرێدان بگوازرێنەوە بۆ بینایە حکومییەکان، بۆیە بەڕێوەبرایەتی هاتووچۆی سۆران و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی سۆران گوازرانەوە ناو بینایەی بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی سۆران، تۆمەتباریش لەبەر ئەوەی ئەرکی لەهەمان شوێنە، ئەو هەلەی قۆستۆتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە".
Qaiwan
Qaiwan