کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان کۆتا کۆبوونەوەی خولی پایزە ئەنجام دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان کۆتا کۆبوونەوەی خولی پایزە ئەنجام دەدات
مەودا میدیا-

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە  پەرلەمانی کوردستان دواین دانیشتنی خولی پایزە ئەنجام بدات بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتارانی کردووە.

دکتۆر رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کردووە بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (17)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/30.

بەپێی ئەو کارنامەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە لە کۆبوونەوەکەدا سی تەوەر گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، کارنامەی کۆبوونەوەکە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.

دووه‌م: قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز (ئاشنا عه‌بدوڵا قادر) له‌ لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت به‌پێی حوكمی مادده‌ی (28) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.

سێیه‌م: راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌پێی برگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
Qaiwan
Qaiwan