تەندروستی

حەوت یاسای تەندروستی پێویستە لە رەمەزاندا پەیڕەوی بکەیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت یاسای تەندروستی پێویستە لە رەمەزاندا پەیڕەوی بکەیت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڵگەی زانستی زۆر هەیە باس لە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی رۆژوو دەکات لەسەر تەندروستی، بەهۆی ئەوەی رۆژانە زیاتر لە شەودا دەخۆن و دەخۆنەوە، تا بەرەبەیان رۆژی دواتر، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی باس لە چەند کارێکی باو دەکات کە گرنگە لە رەمەزان و کاتی بەڕۆژوو بووندا بکرێن.

- لە ژەمی بەرنانگدا گرنگە سێ جۆر خواردن بخورێت، ئەوانیش، گۆشتی مریشک و ماسی، سەوزەکان، دانەوێڵە.

- لە رەمەزاندا خۆت بە دوور بگرە لە خواردنە سورەوکراوەکان و خواردنە خێراکان.

- خۆت لەو خواردنانە بە دوور بگرە کە بڕێکی زۆر خوێیان تێدایە.

- خواردنی بڕێک شیرینی بەس بەشێوەیەکی زۆرنا لەکاتی بەربانگدا.

- لەکاتی بەربانگدا بەهێواشی نان بخۆ، بۆئەوەی تووشی دڵەکزێ نەبیت.

- گرنگە لە نێوان ژەمی بەربانگ و پارشێودا لایەنی کەم 10 پەرداخ ئاو بخورێتەوە، هەروەها دەبێت گرنگی بە خواردنی شلەمەنی بدرێت.

- خواردنی هێلکە و شیرەمەنییەکان لە ژەمی پارشێودا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن