گێتی
ئێران و عیراق رێککەوتنێکی نوێ ئەنجام دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکومەتی عیراق لە بواری وزەدا رێککەوتنێکی نوێ ئەنجام دەدەن بەمەبەستی زیاتر پڕکردنەوەی غاز و کارەبای ناوخۆی عیراق.
ئاژانسی فارس نیوز ئەمڕۆ شەممە 24ی نیسانی 2021 بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو مەجید مەهدی، وەزیری کارەبای کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەردانی عیراق دەکات بەمەبەستی ئەنجامدانی رێککەوتنێکی نوێ سەبارەت بە دابینکردنی وزەی ناخۆی عیراق لە رووی غاز و کارەباوە، ئەمەش یەکەم رێککەوتنی نێوان ئێران و عیراق نییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر ئەم رێککەوتنە لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ بکرێت، دەبێتە دووەم رێککەوتن، هەروەها رێککەوتنی یەکەم کاریگەرییەکی باشی هەبووە لەسەر پرکردنەوەی وزەی ناوخۆی عیراق.
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما خواستی بەکارهێنانی کارەبا لە عیراق زیادیکردووە، بۆ ئەم مەبەستەش حکومەت داوای هاوکاری دەرەکی دەکات.