گێتی
تورکیا لە راگەیهندراوێکی خێرادا وەڵامی ئەمەریکای دایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پاش ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی لەلایەن تورکیاوە بە جینۆساید ناساند، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نیگەرانە و بە چەند بڕیارێک وەڵامی ئەمەریکا دەداتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی نیسانی 2021 لە راگەیەندراوێکی خێرادا سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمەریکا رایگەیاند "بڕیارەکەی ئەمەریکا سەبارەت بە جینوساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەلایەن تورکیاوە، برینێکی قوڵی دروستکرد، ئەم هەنگاوە کاردانەوەی پێچەوانەی دەبێت و پەیوەندی نێوان هەردوولا لاواز دەکات".
بەپێی راگەیەندراوەکە ئەنقەرە بە داخستنی بنکەی ئەنچەرلیک و کردنەوەی کونسوڵخانە لە شاری شوشە کە لە رابردوودا ئازەربایجان بە پشتیوانی تورکیا لە ئەرمینیای سەندەوە، هەروەها بایکۆتکردنی کاڵای ئەمەریکی لە تەواوی وڵاتدا.
لە بەشێکی دیکەدا، تورکیا باس لە کردنەوەی دۆسیەی قەرەبوو دەکات لە دادگا نێونەتەوەییەکان، لەسەر رۆڵی ئەمەریکا لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016دا.
لە بەشێکی دیکەدا، تورکیا باس لە کردنەوەی دۆسیەی قەرەبوو دەکات لە دادگا نێونەتەوەییەکان، لەسەر رۆڵی ئەمەریکا لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016دا.
پ.ح