گێتی
"ڤایرۆسه هیندییه‌كه له جۆره‌كانى دیکەی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسێكى ته‌ندروستیى ئێران مه‌ترسییه‌كانى جۆرى نوێی كۆرۆنا ڤایرۆسه هیندییه‌كه‌ى ئاشكراكرد و ده‌ڵێت، له جۆره‌كانى تر‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره.
عه‌لى ره‌زا ره‌ئیسى، وته‌بێژ به‌ناو ده‌سته‌ى نیشتمانى دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا له ئێران، ده‌ڵێت "ڤایرۆسى كۆرۆنا هیندییه‌كه مه‌ترسیدارتره له ڤایرۆسه‌كانى پێشووتر".
ره‌ئیسى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، ده‌شڵێت "قوربانییانى ڤایرۆسى كۆرۆناى هیندى گۆڕاو، زۆر زیاترن له قوربانییانى ڤایرۆسى به‌ریتانى باشورى ئه‌فریقا زیاتره".
جه‌ختیشیكرده‌وه "ئه‌م ڤایرۆسه هیندییه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له ڤایرۆسى به‌ریتانى و به‌رازیلى و تواناى بڵاوبوونه‌وه‌ى له جۆره‌كانى تر‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا زیاتره".
ڤایرۆسى كۆرۆنا له كۆتاییه‌كانى ساڵى 2019 له وڵاتى چین سه‌ریهه‌ڵدا، تاوه‌كو ئێستا چه‌ند جورێكى گۆڕاوى ئه‌و ڤایرۆسه له وڵاتانى جیهان ده‌ركه‌وتوون.
هـ.ع