گێتی
عیرفان عەبدولعەزیز: ورووژاندنی پرسی ئەرمەنییەکان سیاسییە و مهبهست لێی گوشار خستنه سهر تورکیایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت ئەمەریكا لەسەر بنەمای جینۆسایدكردنی خەڵكە رەسەنەكەی دامەزراوە و ئاماژە بەوەشدەكات داننان بە جینۆسایدكردنی ئەرمەنییەكاندا لەلایەن عوسمانییەكانەوە پرسێكی سیاسییە و بۆ گوشارخستنە سەر توركیایە.
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو وتی "ئەمەریکا لەسەر بنەمای جینۆسایدی خەڵکە رەسەنەکەی دامەزراوە و ورووژاندنی پرسی ئەرمەنییەکان سیاسی و مهبهست لێی گوشار خستنه سهر تورکیایه".
ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەگەر باسی کۆمەڵکوژی بکرێت، خودی ئەمەریکا لەسەر بنهمای کۆمەڵکوژی دروستبووە، بە ملیۆنان له خەڵکی رەسەنی ئەم وڵاتە کوژراوە و جینۆسایدکراوە. بایدن خۆی خەڵکی كوێیه کە لەوێ حوکم دەکات، ترەمپ خەڵکی کوێ بوو لەوێ حوکمی دەکرد؟ ئەگەر پرسەکە جینۆساید بێت، دەبێت خۆیان تاوانبار بکەن کە ئەو هەموو خەڵکه رەسەنهی ئەمەریکایان فەوتاندووە".
رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان باس لەوەش دەكات "لە بارەی پرسی ئەرمەنییەکان کە ئاوا دەیوروژێنن تەنیا پرسەکە سیاسییە و دۆسیەیەکە کە ئەو زلهێزانە بەکاری دههێنن بۆ کڕنوش پێهێنان بهو وڵاتانەی کە دەیانەوێت ئازادی و سەرفرازی بۆ میللەتەکانی خۆیان دهستهبهربكهن".
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز بۆ پشتیوانی توركیا و دژوەستانەوەی دانپێدانانەكەی ئەمەریكا بەوەی عوسمانییەكان لە پرۆسەیەكی دوورودرێژدا ئەرمەنییەكانیان جینۆسایدكردووە دەڵێت "لەم ماوەیەدا تورکیا هەندێک هەنگاوی گەورەی نا بۆ دەرچوون لەو حاڵەتە خراپەی کە هەیە و لە رکێفی ئەو دەوڵەتانە دەربچێت و وەک وڵاتێکی بەهێز لە ناوچەکەدا خۆی نمایشکرد، دیارە ئەم وڵاتانە دەیانەوێت لەو رێگەیەوە ئازاری بدەن، بۆ دروستکردنی ئەو دۆسیەیهی کە بە حیساب 105 ساڵ لهمەوبەر رووی داوە".
پرۆسەی كۆمەڵكوژكردنی ئەرمەنییەكان لەنێوان ساڵانی 1915 بۆ 1923 لەلایەن توركە لاوەكانەوە ئەنجامدراوە و بەپێی زانیارییە مێژووییەكان زیتتر لە یەك ملیۆن و 500 هەزار ئەمەرنی تیایدا كوژراوە. دوای 105 ساڵ بەسەر تێپەڕبوونیدا جۆو بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دانی بەوەدا نا ئەرمەنییەكان كۆمەڵكوژكراون و ئەوەش بووە هۆی كاردانەوەی زۆر و توركیا بەتوندی رەتیكردەوە.
خ.غ