تەندروستی
جگە لە لاوازكردنی لایەنی سێكسی، كەمی ڤیتامین D ئەم مەترسیانەیشی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ڤیتامینەكان رۆڵێكی گرنگیان لە زیندووهێشتنەوەی جەستە و كارابوونیدا هەیە، هەروەها نەبوون یان كەمبوونەوەیشی كاریگەریی نەرێنیی تەندروستیی لەسەر مرۆڤ دەبێت.
كەمبوونەوەی ڤیتامین D لای پیاوان
كەمیی ڤیتامین D لای پیاوان كاریگەریی نەرێنی لەسەر لایەنی سێكسییان هەیە، ئەوەش دەبێتە هۆی دەركەوتنی كۆمەڵێك نیشانە وەكو:
لاوازی سێكسی: بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی، كەمی ڤیتامین D كاریگەریی دەبێت لەسەر تەندروستبوونی لایەنی سێكسی لای پیاوان. هەروەها كاریگەریی لەسەر مولولەكانی خوێن دەبێت و بەو هۆیەیشەوە رێژەیەكی كەم خوێن دەگات دەگاتە چووكی پیاو و ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بێهێزی لەكاتی رەقبوونی چووكی پیاودا. بەپێچەوانەشەوە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی.
شێرپەنجەی پرۆتسات: پەیوەندییەكی زۆر هەیە لەنێوان كەمیی ڤیتامین D و زیاتربوونی تووشبوون بە مەترسییەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆتسات لای پیاوان.
كەمبوونەوەی حەزی سێكسی: یەكێك لە ئاسەوارە نەرێنییەكانی كەمیی ڤیتامین D لای پیاوان ئەوەیە حەزی سێكسیی كەمدەبێتەوە، ئەوەش كێشەی بەدوادا دێت.
بێهێزیی پیتاندن: كەمیی ڤیتامین D كاریگەریی نەرێنی لەسەر بەهێزیی پیتاندن لای پیاوان دەبێت.
بەشێوەیەكی گشتی كەمیی ڤیتامین D كاریگەریی لەسەر مرۆڤ بەم شێوەیە دەبێت:
هەستكردن بە ماندووبوون و توڕەیی: ئەو كەسانەی ڤیتامین D لە جەستەیاندا كەمە زیاتر هەست بە ماندووبوون و توڕەبوون دەكەن.
ئازاری پشت و ماسولكە و ئێس: زانراوە كە ڤیتامین D یارمەتیدەرە بۆ هەڵمژینی كالیسیۆم لەناو ئیسەكدا، بۆیە كەمبوونەوەی ئاستی ئەو ڤیتامینە دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ زیاتر تووشبوون بە ئازاری پشت و ماسولكەكان ببێت.
زیاتر تووشبوون بە نەخۆشییەكان: ڤیتامین D یارمەتیدەرە بۆ بەهێزبوونی بەرگریی لە جەستەدا، بۆیە كەمبوونەوەی دەبێتە هۆی هۆكاری زیاتر تووشبووون بە هەڵامەت و هەوكردن لە هەناسەداندا.
هەروەها ڤیتامین D یارمەتیدەرە بۆ گەشەی مێشك و دەمارەكان.
تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ: كەمبوونی ڤیتامین D لای پیاوان و چینەكانی دیكەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات، هەروەها ئەگەری ئەوەش هەیە كەمیی ڤیتامین D ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
س.س