کوردستانی

پێش جەژن سێ مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێش جەژن سێ مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پێش جەژن مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات بۆ ئەم مانگەش سێ مووچە دابەش دەکرێت.

عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەدرێت و بڕیارە لە سەرەتای مانگی 5ی 2021 واتە پێش جەژن دابەش بکرێت".

لەبارەی ئەوەی بۆ ئەم مانگە چەند مووچەیان پێدەدرێت ناوبراو وتی "بۆ ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگی رابردوو سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، ئەگەر گۆڕانکاری بەسەر بڕیارەکەدا نەیەت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال