کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و بەرهەم ساڵح بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و بەرهەم ساڵح بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی نیسانی 2021 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی, سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح, سەرۆك كۆماری عیراق کرد و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێکرد.

لە راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە "لەو كۆبوونەوەیەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی گۆڕەپانی عیراق تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و تەحەدیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەر لەو دانیشتنەدا رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و، چارەسەربوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەماهەنگیی نێوانیان، وەك فاكتەرێك بۆ سەقامگیریی و بووژانەوەی سەرجەم بەشەكانی عیراق لە قەڵەم درا، هەروەها بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندیی نێوان لایەنەكانی هەرێم تەوەرێكی دیکە دانیشتنەکە بوو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan