کوردستانی

هاوڵاتییانی شاری هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییانی شاری هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا-

پڕۆژەی پێوەری زیرەکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر هاوڵاتییانی شاری هەولێر ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو گەڕەکانەی پێوەری زیرەکیان بۆ دەبەسترێت، رۆژانە لە کاتژمێر 7 بەیانی تاوەکو 1 پاشنیوەڕۆ کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدەیان نابێت.

لە راگەیەندراوێکدا پڕۆژەی پێوەری زیرەکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر رایگەیاند "بۆ سەلامەتی گیانی  تیمەکانی کارەبا و هاوڵاتیان سەرجەم ئەو شوێن و گەڕەکانەی پێوەری زیرەکیان بۆ دەبەسترێت بە ناچاریلە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکو 1ی پاشنیوەڕۆ کارەبای  نیشتیمانی و مۆلیدەیان نابێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەم رێکارە بۆ پاراستنی گیانی تیمەکانی کارەبا و هاوڵاتیانە کە پێشتر  چەند حاڵەتێکی نەخوازراو دووچاری تیمەکانی کارەبا بووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan