کوردستانی

حزبێک ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشکەشکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبێک ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشکەشکرد
مەودا میدیا-

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات، ئەمڕۆش ناوی کاندیدەکانی رادەستی کۆمسیۆن کرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیاکانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات.

ئەمڕۆ هەینی 30ی نیسانی 2021 کۆمەڵی دادگەریی ناوی کاندیدەکانی رادەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق کردووە کە لە پێنج کاندید پێکهاتوون.

بڕیارە لە مانگی 10ی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجام بدرێت, کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش رایگەیاند "لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال