گێتی
ئێران و ئەمەریکا گەیشتنە رێککەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسەر چەند بابەتێک گەیشتووەتە رێککەوتن، لەپێناو گێڕانەوەی سامانە دەسبەسەرداگیراوەکانی.
ماڵپەڕی رووسیا تودەی ئاشکرایکرد هەریەک لە تاران و واشنتۆن رێککەوتوون لەسەر گێڕانەوەی سەرجەم سامانە دەستبەسەرداگیراوەکانی ئێران و ئازادکردنی زیندانیکراوان لە نێوانیان، بەشێوەیەک ئەمەریکا چوار زیندانی و حەوت ملیار دۆلار بۆ ئێران دەگێەڕێنێتەوە، لە بەرانبەریشدا ئێران چوار زیندانی ئەمەریکا ئازاد دەکات کە تێوەگلاون لە کاری سیخوڕیکردن.
هاوکات سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی لە نێوان و ئێران و ئەمەریکادا گرژی دروستبووە، بەجۆرێک حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندبوو لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر پرسی ئەتۆمیی گەیشتوونەتە رێککەوتن و ئەمەریکا سزاکانیان لەسەر هەڵدەگرێت، بەڵام ئیدارەی بایدن رەتیکردەوە هیچ رێککەوتنێک لەو بارەیەوە ئەنجامدرابێت.
پ.ح
پ.ح