کوردستانی

مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ خۆی كوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ خۆی كوشت
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌ چه‌كی جۆری ئێم فۆر خۆی كوشتووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین هاتووه‌ "پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ته‌رمی مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ، پیشه‌ قوتابی، گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزه‌، كه‌ شوێنه‌واری 3 گوللـه‌ به‌سه‌ریه‌وه‌بووه‌ و به‌ چه‌كی جۆری ئێم فۆر خۆی كوشتووه‌".

له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین باس له‌وه‌ كراوه‌ " دوا به‌ دوای رووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ‌ تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ و تاوانی پشده‌ر چونه‌ته‌ سه‌ر شوێنی مه‌یه‌ست و ده‌ست گیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كی به‌كار هاتوو، تا ئێستا هۆكاری رووداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ رێكخراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌".
Qaiwan
Qaiwan