کوردستانی

شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان  رایدەگەنێت شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە  ئاماژەی بەوەشکردووە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند "لە بەرەبەیانی رۆژی ھەینییەوە شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بارستە ھەوایەكی سارد روو لە ناوچەكە دەكات و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە ناوچە شاخاییەكانی سنووری پارێزگاكانی ھەولێر و دھۆك بەفر زیاتر دەبارێت و بارانیش لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت و ئاستی بارانبارینی پێشبینی کراویش لەنێوان 10 - 25 ملم دەبێت".

كەشناسی ئاشکراشی کردووە "کاریگەری ئەم شەپۆلەی بەفر و بارانە تا رۆژی شەممە دوانیوەڕۆکەی بەردەوام دەبێت".



Qaiwan
Qaiwan