راپۆرت

ئەو پێنج ڤایرۆسە كوشندەیەی 10 ساڵە جیهانیان هەژاندووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو پێنج ڤایرۆسە كوشندەیەی 10 ساڵە جیهانیان هەژاندووە
مەودا میدیا- ترێ ئازاد

دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرلەنوێ بارودۆخی تەندروستیی جیهانی تووشی شڵەژان كردەوە، بەشێوەیەك لە ماوەیەكی كەمدا بووە هۆی مردنی زۆر كەس و ترسیشی لە دڵی هەموو وڵاتانی جیهاندا دروستكردووە. 

لەنێوان ساڵانی 2010 بۆ 2020 ژمارەیەك ڤایرۆسی جیاواز بڵابوونەوە، مەترسیدارترینیان جۆرێك بوو لە ئەنفلەوەنزا وەكو كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەنفلەوەنزای بەراز، پێشتریش ئەنفلەوەنزای باڵندە. هەروەك ڤایرۆسی ئیبۆلا لە هەندێك وڵاتانی ئەفریقیا، هەروەها ڤایرۆسی زیكا لە ئەمەریكای باشوور. لە ساڵی 2003 ئەنفلەوەنزای باڵندە بڵابووەتەوە كە بووە هۆی مردنی 400 كەس، ساڵی 2002یش ڤایرۆسی سارس دەركەوت كە بووە هۆی مردنی 800 كەس.

پێنج جۆری ڤایرۆسی كۆوشندە

ماڵپەڕی سكای نیوز لە راپۆرتێكی تەندروستیدا بەوردی باسی لەو پێنج ڤایرۆسە كوشندەیە كردووە كە لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا بارودۆخی تەندروستی جیهانییان تووشی شڵەژان كردووە:

یەكەم: ئەنفلەوەنزای بەراز
 ساڵی 2009 ئەنفلەوەنزای بەراز لە مەكسیك بڵاوبووەوە، بەپێی راپۆرتی كۆمەڵەی پزیشكان و توێژەرانی جیهانی لەماوەی چەند ساڵێكدا نزیكەی 218 هەزار كەسی كوشتبوو.

دووەم: ئیبۆلا
لە دیسەمبەری ساڵی 2013 لە كینیا منداڵێك مرد، ئەوەش بووە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسی ئیبۆلا و بەجیهاندا بڵاوبووەوە. دواتریش بووە هۆكاری داتەپینی ئابووری كینیا، لیبیریا و سیرالیۆن. ئەو ڤایرۆسەیش بوو بەهۆی كوشتنی چەند هەزار كەسێك.

سێیەم: زیكا
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند زیكا ڤایرۆسێكی كوشندە نییە، زیاتر منداڵان لەكاتی لەدایكبوونیاندا تووشیان دەبێ و رەنگە لە دایكەوە بۆیان بگوێزرێتەوە. زیكا بۆ یەكەمین جار ساڵی 2013 لە فەڕەنساوە دەركەوت، جاری دووەم لە ساڵی 2015 دەركەوتەوە و جاری سێیەمیش ساڵی 2016.

چوارەم: كۆرۆنا
ساڵی 2012 ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوت، ساڵی 2020یش لە وڵاتی چینەوە دەركەوتەوە كە ئێستا مەترسییەكی گەورەیە لەسەر تەندروستی جیهانی. هەروەك ساڵی 2015 چەند حاڵەتێكی تووسبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیەندرا لەنێو 21 وڵاتدا.

پێنجەم: كۆرۆنای نوێ
 لە 31ی دیسەمبەری رابردوو یەكەم حاڵەتی گوماناوی دەركەوتنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین تۆماركرا بەپێی لێدوانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی.

بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆناوە تاكو ئێستا نزیكەی 4500 كەس تووشی نەخۆشی بوونە، لەنێویاندا 52 دوو كەس لە وڵاتانی دیكەن و هێشتا بەشێوەیەكی رەسمی كۆنترۆڵكردنی رانەگەیەنراوە.




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان