گێتی
لە گۆڕەپانی ئەقسادا نزیکەی 200 کەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە چوونە ناو گۆڕەپانەکانی مزگەوتی ئەقساوە و لە شەوی رابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی 200 کەس برینداربوون، ئیسرائیل خۆی بۆ پەرەسەندنی زیاتر و رەوشی نوێ ئامادەدەکات.
سەرباری بانگەوازە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ راگیرانی توندوتیژییەكانی ئیسرائیل، بەڵام پێكدادانەكان بەردەوامن، ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئایاری 2021 هێزە ئیسرائیلییەكان چوونەتەوە ناو گۆڕەپانەكانی مزگەوتی ئەقساوە، پێكدادانی توند رووی داوە و 180 کەس برینداربوون، لەلایەكی دیكەوە هێزە ئیسرائیلییەكان و گرووپە چەكدارەكانی غەزە تۆپبارانی ناوچەكانی یەكدییان كردووە لە شەوی رابردوودا.

بەشێک لە میدیا جیهانییەکان باسیان لەوەکردووە ئیسرائیل خۆی بۆ پەرەسەندنی زیاتر و رەوشی نوێ ئامادەدەکات.