عیراقی

هۆکاری بەردەوامی لێبڕینی مووچە ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری بەردەوامی لێبڕینی مووچە ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد هەرێمی کوردستان ٪50ی داهاتە نانەوتییەکانی رادەستی بەغدا نەکردووە، هۆکاری دواکەوتنی مووچە بەبێ لێبڕین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدا لەو رێژەیە کەمترە کە هەرێم دیاریکردووە.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیاکانی عیراقی راگەیاندووە "بودجە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی بە 682 هەزار فەرمانبەر هەژمارکردووە، بەڵام هەرێم دەڵێت ژمارەی مووچەخۆرانی ملیۆنێك و 250 هەزار فەرمانبەرە، تاكە چارەسەریش پابەندبوونی هەمووانە بە یاسایی بودجە و جێبەجێكردنییەتی".

ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکارێکی دیکە ئەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند نییە و ٪50ی داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا نەکردووە".
 
پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان