عیراقی

سەبارەت بەو هاوڵاتییانەی لە هیندستانەوە گەڕاونەتەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بەو هاوڵاتییانەی لە هیندستانەوە گەڕاونەتەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتیی تەندروستیی عیراق رایگەیاند 100 کەس لەو هاوڵاتییانەی لە هیندستانەوە گەڕاونەتەوە هەڵگری کۆرۆنان، بەڵام کۆرۆنای هیندی نا، هەروەها تەندروستیی عیراق سەرکەوتووبووە لە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان.

وەزارەتیی تەندروستیی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "لە کاروانى یەکەمى ئەو هاوڵاتییە عیراقییانەى لە هیندستانەوە گەڕێنراونەتەوە 83 کەسیان توشى کۆرۆنا بوون، لە کاروانى دووەمیشدا 27 کەسییان توشبووى کۆرۆنا بوون بەڵام هیچ کامیان توشبووى کۆرۆنا هیندییەکە نەبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد ئەو هاوڵاتییانە بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە وڵاتی هیندستان گیریان خواردبوو، تەندروستیی عیراق سەرکەوتووبووە لە جێبەجێکردنی سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکان.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان