گێتی
سەدر: ئامادەین دژی ئیسرائیل بجەنگین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند ئامادەین دژی ئیسرائیل بجەنگین و پشتیوانی فەلەستین دەکەین بەهەموو شێوەیەک.
رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند ئامادەین دژی ئیسرائیل بجەنگین و پشتیوانی فەلەستین دەکەین بەهەموو شێوەیەک.
نوسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە موقتەدا سەدر دوو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەك لە ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئەنجامداوە و پشتیوانی بە تەواویی بۆ فەلەستین و شەڕكردن دژی ئیسرائیل دەربڕیوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت ماوەی چەند رۆژێکە شەڕ و پیکدادان لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەستیپێکردووەتەوە و دەیان کەس کوژراون و دەیانی دیکەش بریندارن.
پ.ح
پ.ح