عیراقی

چارەسەری كێشەی زەوی و زاری كوردەكانی كەركوك دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چارەسەری كێشەی زەوی و زاری كوردەكانی كەركوك دەكرێت

مەودا میدیا

وەزیری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ چەند لایەنێكی پەیوەندیدار لەسەر كێشەی زەوی و زاری كوردەكانی كەركوك گفتوگۆیان كردووە و گەشتونەتە چارەسەر.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم  لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەمەبەستی چارەسەر کردنی کێشەی زەوێ کشتووکاڵیەکانی کەرکووک وناوچە دابرێنراوەکان،لە بەغدا زنجیرەیەک کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری باڵا و وەزیری داد وچەند لایەنێکی تر ئەنجامدا.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەموو بەڵگە یاساییەکانمان خستەروو کە چۆن ستەم لە جوتیاران ئەکرێت بەناوی یاساوە، چوتیاران دڵنیا دەکەینەوە دەرئەنجامی کۆبونەوەکان ئەرێنی بوون وچاوەری هەنگاوە عەملێکانین لە رۆژانی داهاتودا.

لە ماوەی ڕابردوودا عەرەبە هاوردەكانی كەركوك لە چەند ناوچەیەكی سنوری كەركوك دەستیان بە داگیركردنی زەوی و زاری كشتوكاڵی كوردەكان كردووە و ئەوەش نیگەرانی لای كوردەكان دروستكردووە و داوای چارەسەركردنی كێشەكانیان دەكەن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان