گێتی
توركیا لە پلەی چوارەمی جیهانیدایە لە تووشبوونی هاوڵاتییەكانی بە كۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی توركیا كۆتایی بە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی هێنا دوای ئەوەی بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون و مردن بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژی 29ی نیسانی 2021ەوە رایگەیاندبوو.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی توركیا "رۆژی یەكشەممە 10512 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 223 كەسی بەهۆیەوە مردوون".
توركیا لە رووی رێژەی مردنەوە بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی پێنجەمدا دێت، بەڵام بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز و بە وەرگرتنی نموونەی هەفتەیەك، توركیا لە رووی تووشبوونی خەڵكەوە بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی چوارەمدایە.
ک. ر