گێتی
سەبارەت بە دروستبوونی جەنگێکی ناوچەیی و جیهانی هۆشداری دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارتی جوڵانەوەی نیشتمانی تورکیا سەبارەت بە دروستبوونی جەنگێکی ناوچەیی و جیهانی هۆشداری دەدات، ئەگەر ئیسرائیل بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت دۆخی ئاسایشی ناوچەکە باش نابێت.
ئاژانسی روسیا تودەی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئایاری 2021 بڵاویکردەوە، پارتی جوڵانەوەی نیشتمانی تورکیا هۆشداری لە ئەگەری دروستبوونی جەنگێکی ناوچەیی و جیهانی داوە و رایگەیاندووە، تیرۆرزمی ئیسرائیلی گەیشتووەتە ئاستێک کە چیتر قبوڵناکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئیسرائیل بەم شێوەیەی ئیستا بەردەوام بێت، دۆخی ئاسایشی ناوچەکە باش نابێت و رووبەرووی مەترسی دەبێتەوە.
پ.ح