گێتی

بایدن: فەلەستینییەکان باجی کردەوەکانی بزووتنەوەی حەماس دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایدن: فەلەستینییەکان باجی کردەوەکانی بزووتنەوەی حەماس دەدەن
مەودا میدیا-

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، کاردەکەن بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی نوێ بۆ فەلەستینییەکان و سەرلەنوێ دروستکردنەوەی کەرتی غەزە، هەروەها رێگەی بە بزووتنەوەی حەماس نادرێت چیتر بەردەوامبێت لەسەر دروستکردنی جبەخانە و بەکارهێنانی خاکی فەلەستین.

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەکرد، "خۆشحاڵم بەوەی کە ئیدارەکەم توانی لە کۆتاییدا دەستی باڵای هەبێت لە ئەنجامدانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، کاردەکەین بۆ دروستبوونی دەوڵەتێکی نوێی فەلەستین و سەرلەنوێ دروستکردنەوەی کەرتی غەزە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "فەلەستینییەکان باجی کردەوەکانی بزووتنەوەی حەماس دەدەن و چیتر رێگە نادەین فەلەستین ببێتە پێگەی چەکداری حەماس، هەروەها رێگەنادەین بەردەوامبێت لە دروستکردنی جبەخانە و بەکارهێنانی خاکی فەلەستین بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە