عیراقی

هەرێم کەمال ئاغا: دیاریکردنی سەرۆک وەزیران لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە کارێکی قورسە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم کەمال ئاغا: دیاریکردنی سەرۆک وەزیران لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە کارێکی قورسە
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

ئەندامێکی پەرلامانی عیراق  لە فراکسێۆنی یەکێتی رایدەگەیەنێت دیاریکردنی کەسێک بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە کارێکی قورسە روونیشیدەکاتەوە دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆدەنگی لایەنە سیاسیەکان و شەقامی دەوێت.

هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسێۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای وت "هەموو ئەو کاتە یاسایی و دەستوریانە بەسەر چووە دوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عیراق بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیران بۆیە بەپێی مادەی 76ی دەستوری عیراق بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق دەتوانێت کەسێک تەکلیف بکات بۆ سەرۆک وەزیران".

باس لەوەش دەکات "دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆدەنگی لایەنە سیاسیەکان و شەقامی دەوێت".

روونیشیدەکاتەوە  "ئەگەر لایەنە سیاسیەکان و شەقام نەگەنە رێککەوتن ئەوا حەلی وەسەتە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار کەسێک دیاری بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "دیاریکردنی کەسێک بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەلایەن  بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراقەوە کارێکی قورسە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان