عیراقی
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی عیراق متمانه به كه‌سێك ده‌دات له‌لایه‌ن گه‌له‌وه په‌سه‌ندبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا مییدا-
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت هه‌ركاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ دیاری كرا په‌رله‌مان ئاماده‌یه متمانه‌ی پێبدات به‌و مه‌رجه‌ی له‌لایه‌ن گه‌له‌وه په‌سه‌ندبێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه "پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان په‌له بكه‌ن له یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه بارودۆخه‌كه جێگه‌ی نیگه‌رانییه، خۆپیشاندانه‌كان و قوربانییه‌كان به‌رده‌وامه و پێویسته حكومه‌ت به‌رپرسیارێتی پاراستنی خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان له ئه‌ستۆ بگرێت".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له‌وه‌شكردووه "په‌رله‌مانی عیراق ئاماده‌یه له هه‌ر كاتێكدابێت كۆببێته‌وه بۆ متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت رێكبكه‌ون، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و كه‌سه له‌لایه‌ن گه‌له‌وه په‌سه‌ندبێت و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كۆكبن".