راپۆرت
بلۆمبێرگ: جەماوەرێتی ئەردۆغان گەیشتووەتە نزمترین ئاست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پشتیوانیی جەماوەریی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا گەیشتووەتە نزمترین ئاست بەپێی ئاژانسی "بلۆمبێرگ"ی ئەمەریكی.
ئاژانسی بلۆمبێرگ، راپۆرتێكی بەپشتبەستن بە راوەرگرتنی خەڵك لە توركیا ئامادەكردووە بە ناونیشانی "قەیرانی ئابووریی پشتیوانییكردنیی ئەردۆغانیان گەیاندووەتە نزمترین ئاست".
راپۆرتەكەی بلۆمبێرگ، هۆكاری ئەو پاشەكشە جەماوەرییەی ئەردۆغانی روونكردووتەوە كە بێهیوایی خەڵكە بەرانبەر هەڵوێستەكانی حكومەت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئابووری.
راپرسییەكە كە بەوردی ئامادەكراوە، ئاماژە بەوەشدەكات "ئاوێتەبوونی هەڵاوسانی زۆر، زیاتربوونی رێژەی بێكاری و رێوشوێنەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بوونەتە هۆكاری لەدەستدانی پێگەی جەماوەریی پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە".
"بەهای لیرە بەرانبەر دۆلار بە رێژەی 13% لە ناوەڕاستی مانگی مارس كەمیكردووە، لەكاتێكدا رێژەی هەڵاوسان بۆ 17.1% بەرزبووەوە. هەروەها رێژەی بێكاری لە 4 ملیۆن كەس تێپەڕیكرد.
لەلایەكی دیكەوە بلۆمبێرگ ئاماژەی بە پێشكەوتنی رێژەی دەنگەكانی ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبوڵ و مەنسور یافاش، سەرۆكی شارەوانیی ئەنقەرە بە زیاتر لە 10 خاڵ بەسەر ئەردۆغاندا، هەروەك میرال ئاكشنەر، سەرۆكی ئی پارتی پێش ئەردۆغان كەوتووە.
شیكارییەكە ئاماژەی بە وازهێنانی ژمارەیەكی زۆر لە پشتیوانانی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پارتی داد و گەشەپێدان كردووە كەوا كاریگەریی زۆری لەسەر هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی لەو وڵاتە دەبێت.
خ.غ