عیراقی

" سائیرون و فه‌تح له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران رێككه‌وتوون"

مەودا میدیا - سلێمانی |


" سائیرون و فه‌تح له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران رێككه‌وتوون"
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت به‌پێی زانیاری و هه‌واڵه‌كان بێت هه‌ر دوو كوتله‌ی سائیرون و فه‌تح گه‌شتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاری كردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، پێشی وایه‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی چانسی زیاتری هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌.

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند"باس له‌ دوو كه‌س ده‌كرێت بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه‌ كاندیدی به‌هێزن ئه‌وانیش بریتین له‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی و مسته‌فا كازمی، به‌پێی زانیاری و هه‌واڵه‌كان بێت پێده‌چێت هه‌ردوو كوتله‌ی فه‌تح و سائیرون گه‌شتبنه‌ رێككه‌وتن له‌باره‌ی دیاری كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عیراق وتی "ئه‌م دوو كوتله‌یه‌ خۆیان نزیكه‌ی 100 كورسی په‌رله‌مان پێكده‌هێنن و هه‌ندێك له‌ هێزه‌ كوردییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵدایه‌".

له‌باره‌ی رۆڵی شه‌قام له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ یان قبوڵكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو "هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌مجاره‌ شه‌قامیش جۆرێك له‌ نه‌رمی پیشان بدات".

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئاشكراشیكرد "محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی له‌ ڕووی ئه‌زمونی حوكمداری و توانای رووبه‌ڕووبوونه‌ی سه‌رانی عیراق شیاو تره‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان