تەندروستی
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم: هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ھیچ حاله‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
سامان به‌رزنجی، له تویتێكدا ھاووڵاتییان و گه‌شتیاران دڵنیا ده‌كاته‌وه كه‌وا ھیچ حاله‌تێكی ڤایڕۆسی كۆرۆنا له ھه‌رێمی كوردستان بوونی نییه.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "كه‌س ناتوانێت بوونی ئه‌م نه‌خۆشیه پشت راست بكاته‌وه جگه له رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی WHO و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان نه‌بێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بڵاویان كرده‌وه تا ئێستا 170 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 8 هه‌زار كه‌سیش تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون.
به‌پێی نوێترین ئاماریش تا ئێستا له 20 وڵاتی جیهان حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كه تۆماركراوه.