عیراقی
عادل عەبدولمەهدی پشتیوانی عیراقی بۆ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپاتکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق بەردەوامی هەماهەنگی و وەرگرتنی پشتیوانی ئاسمانی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپاتکردەوە دژ بە چەکدارانی داعش.
سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق بەردەوامی هەماهەنگی و وەرگرتنی پشتیوانی ئاسمانی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپاتکردەوە دژ بە چەکدارانی داعش.
نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق، لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە "دووپاتی كردەوە کە بەردەوام دەبن لەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بۆ لەناوبردنی ئەو گروپە تیرۆرستیە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "بەهۆی بەردەوامی كردەوە تیرۆرستیەكانی داعش لەچەند ناوچەیەكدا، سوپای عیراق پشتیوانی ئاسمانی لەهێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی گروپی تیرۆرستی داعش وەردەگرێت".