گێتی

وڵاتێکی عەرەبی بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی کۆرۆنای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


وڵاتێکی عەرەبی بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی کۆرۆنای راگەیاند
مەودا میدیا-

حکومەتی میسر رەزامەندی نیشانداوە لەسەر پرۆژەی بەرهەمهێنانی جۆرە ڤاکسینێک کە وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەی پێشنیازی کردووە، پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ئیفا فارمەوە جێبەجێ دەکرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی میسر لە راگەیەندراوێکدا رەزامەندی خۆی نیشانداوە بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی سینۆفارم دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەیەوە بە هەماهەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و کشتوکاڵ پێشنیاز کرابوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڤاکسینی سینۆفارم ڤاکسینێکی چینییە و رەزامەندی نیشاندراوە بە بەرهەمهێنانی لە ناوخۆدا، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای ئیفا فارم پرۆژەکە جێبەجێ دەکات.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال