عیراقی

کەرکوک..کوردەکانی ئەم گەڕەکە دەردەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەرکوک..کوردەکانی ئەم گەڕەکە دەردەکرێن
مەودا میدیا-

بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت بڕیارێك دەرچووە بۆ ئەوەی دانیشتوانی شوقەکانی گەڕەكی پەنجا عەلی كە كوردن  دەربكرێن.

رەسوڵ رەئوف، بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو ماڵە كوردانەی كە دانیشتوی شوقەكانی گەڕەكی پەنجا عەلی شاری كەركوكن، بڕیار دەرچووە بۆ ئەوەی لە ماڵەكانی خۆیان دەربكرێن".

ئەوەشی خستەروو "ئەو شوقانە حكومین، كاتی خۆی بەسەر كەسی هەژار و كەمدەرامەت دابەشكراون و هیچ پارەیان لێ وەرنەگیراوە، ژمارەیەكی زۆر ماڵی كوردی تێدا نیشتەجێ بووە كە چەندین ساڵە لەو شوقانە دەژین و ژیان دەكەن".

باسی لەوەشكرد "ژمارەیان 180 ماڵ دەبن، بڕیارەكەش پارێزگاری كەركوك دەریكردووە و لە بەرامبەریشدا عەرەبە هاوردەكان دەخرێنە شوێنی ماڵە كوردەكان".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان