عیراقی

عیراق چاوی له‌ رێككه‌وتنی فه‌تح و سائیرونه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق چاوی له‌ رێككه‌وتنی فه‌تح و سائیرونه‌
مه‌ودا میدیا- دانا حامید

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت له‌سه‌ر دیاری كردنی كاندیدێك بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت رێككه‌وتنی هه‌ردوو كوتله‌ی سائیرون و فه‌تح یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ ئاسانتر ده‌كات، باس له‌وه‌ش ده‌كات تا ئێستا كاندیدی به‌هێز بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ محمد تۆفیق عه‌لاوییه‌.

شیروان میرزا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق  به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "له‌ نێوان مسته‌فا كازمی و محمد تۆفیق عه‌لاوی، چانسی عه‌لاوی زیاتره‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌، ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌ نیه‌ مسته‌فا كازمی، كه‌سێكی لاوازبێت به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكی ده‌زگای موخابه‌راتی عیراقییه‌ و له‌ پۆستێكی هه‌ستیاردایه‌ لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌ر له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه‌".

شیروان میرزا، وتی "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گشتنه‌ رێككه‌وتن له‌وانه‌یه‌ سه‌رۆك كۆمار خۆی كه‌سێك رابسپێرێت بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئه‌ویش مانگێكی له‌به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌، به‌ڵام مه‌رج نیه‌ سه‌ركه‌وتووبێت له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق وتیشی "هه‌موو لایه‌نه‌كان گه‌شتوونه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ پێویسته‌ كێشه‌ی دانانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، رێككه‌وتنی هه‌ردوو كوتله‌ی سائیرون و فه‌تح یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ ئاسانتر ده‌كات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان