گێتی

هاوپەیمانێتی ئەردۆغان- باخچەلی لەبەردەم هەڵوەشاندنەوەدایە و تەقەی تێكەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپەیمانێتی ئەردۆغان- باخچەلی لەبەردەم هەڵوەشاندنەوەدایە و تەقەی تێكەوت
مەودا میدیا-

دامەزراندنی ژمارەیەك دادوەری پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆن لە توركیا كاریگەریی نەرێنی بۆ سەر پەیوەندییەكانی پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا- مەهەپە دروستكرد و رەنگە هاوپەیمانێتی كۆمار شكستبهێنێت.

پێكهاتەی نوێی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی توركیا بەم شێوەیە: 3 دادوەر لە پارتی داد و گەشەپێدان، 2 دادوەر لە ئی پارتی كە لە مەهەپە جیابوونەتەوە، یەك داوەر بۆ پارتی گەلی كۆماری- جەهەپە و یەك دادوەریش بۆ پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی- مەهەپە.

دامەزراندنی دوو دادوەر لە ئی پارتی كە لەو ئەندام و سەركردانە پارتەكەیان دروستكردووە پێشتر ئەندامی مەهەپە بوون پرسیاری زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و پێدەچێت كاریگەریی نەرێنی لەسەر پەیوەندییەكانی ئەكەپە- مەهەپە هەبێت.

دادوەر محەمەد یەڵماز كە خزمەتی زۆری بە رەجەب تەیب ئەردۆغان كرد و تەنها لە شەوی دوای كودەتا شكستخواردووەكەی ساڵی 2016دا، 2400 دادوەر و داواكاری گشتی بەشێوەیەك توند لە كارەكەیان دوورخستەوە، لەلایەن ئەردۆغانەوە نەكرایەوە ئەندامی دادگای باڵای دادوەریی لەو وڵاتە كە لەسەر لیستی مەهەپەیە.

كۆمەڵێك لە سەركردەكانی ئەكەپە دەڵێن ئەو گۆڕانكارییانە دەرئەنجامی كۆبوونەوە و گفتوگۆی نێوان مستەفا ئاڵتاش، جێگری سەرۆكی ئەكەپەیە لەگەڵ پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆن كە بەو دواییە ئەنجامدران.

هەندێك چاودێری سیاسی بڕوایان وایە ئەو رێككەوتنە لەگەڵ پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆن دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانێتیی كۆمار لەنێوان ئەكەپە- مەهەپە كە دەسەڵاتیان لەدەستە.

چاودێرانی دۆخی سیاسی لە توركیا پێكهاتەی ئێستای ئەنجومەنی باڵای دادوەری رەنگدانەوەی خواستی رەجەب تەیب ئەردۆغانە بۆ چوارچێوەداركردنی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی- مەهەپەی هاوپیمانی لە دامودەزگاكانی دەوڵەتدا.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان