عیراقی
حکومەتی عیراق لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ئەمڕۆی چیای مەتین دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پەکەکە وتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پەکەکە وتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عیراق رایگەیاند "ئیدانەى ئەو دەستدرێژییە تیرۆریستییە ترسنۆکانە دەکەین کە کرایە سەر یەکەیەکى سەربازى عیراقى لە هێزەکانى پێشمەرگە لەسەر رێگەى چیاى مەتین لە پارێزگاى دهۆک لەسەر دەستى هێزێکى چەکداریى ناعیراقى".
ئاماژەی بەوەشکردووە "هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و هەرکەس دەستدرێژى بکاتە سەر خوێنى عیراقییەکان و ئاسایشیان ئەوا سزاى دادپەروەرانە وەردەگرن، سەرەخۆشى لە کەسوکارى ئەو پێنج پێشمەرگە دەکەین کە شەهیدبوون و نزاى زوو چابوونەوە بۆ بریندارەکانیش دەکەین".
وتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عیراق دەڵێت "جەخت لە سەپاندنى سەروەرى عیراق لە سەرجەم خاکى عیراق و رێگرتن لە هەر پێشێلکارییەک ناوخۆیى بێت یاخود دەرەکى دەکەینەوە، بەپێى بنەکانى دەستوور رێگە نادرێت عیراق بکرێتە ناوچەیەک بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانى".
س.س