عیراقی
زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
زیاتر لە دوو مانگ بەسەر پەسەندکردنی بودجەی 2021ی عیراقدا تێپەڕیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عیراق هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "جارێ نازانین شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا گەیشتوون بە چی لەبارەی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بودجە پەسەندکراوە و هیچ کێشەیەکی یاسایی لە بەردەمیدا نەماوە، تەنها ئەوە ماوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق رێکبکەون لەسەر ناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، ئەویش دەبێت هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت و نانەوتی رادەستی بەغدا بکات لە بەرانبەر ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان".
س.س