وەرزش

میسی لە ناوەڕاستی کۆپا ئەمەریکا بریاری یەکلایی کەرەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


میسی لە ناوەڕاستی کۆپا ئەمەریکا بریاری یەکلایی کەرەوە دەدات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن کە لیونیل میسی ئەرژەنتینی و گۆڵکاری میژووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەم زووانە بڕیاری یەکلایی کەرەوە لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات.

بۆندەکەی میسی لەم مانگەدا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی دێت، بەڵام تا ئێستا ئەو یاریزانە هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.

بەپێی بڵاوکراوەکانی بەرنامەی کواترۆی ئیسپانی بێت (خوان لاپۆرتا) ی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوودا ئۆفەرێکی نوێ پێشکەش بە میسی دەکات بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی.

هەمان بەرنامە ئەوەشی درکاندووە :لیونیل میسی بەڵێ بۆ ئەو داواکارییەی خوان لاپۆرتا دەکات و لە یانەکە دەمێنێتەوە.

لە لایەکی تریشەوە سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان باس لەوە دەکەن میسی بۆ ماوەی دوو ساڵی تر بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە نوێ دەکاتەوە، بەڵام دواتر روو لە خولی ئەمەریکی دەکات.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە