گێتی
یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
توێژەرێكی گەردوونی میسری ئاشکرایکرد، رۆژی 20ی تەمووزی ئەمساڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت، بەڵام لە کۆتاییدا دەگەڕێینەوە بۆ سعودییە، هەموو ساڵێک میسر و سعودیە لەیەک کاتدا یەکەم رۆژی جەژنەکانیان دیاریکردووە.
د. محەمەد غەریب، توێژەری گەردوونی لە پەیمانگای نەتەوەیی بۆ توێژینەوە فەلەكی و جیۆفیزیكییەكانی میسر سەبارەت بە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان ئاماژەی بەوەکردووە، هەموو ساڵیک زۆربەی کات میسر و سعودیە یەکەم رۆژی جەژنەکانیان پێکەوە دیاریکردووە، میسر سەرەتای مانگی زولحیجە و وەستان لە عەرەفە و جەژنی قوربان لەگەڵ سعودیە دیاری دەكات ئەوەش لەڕوانگەی بینینی هیلالی مانگ لە رۆژی 29ی زولقیعدە.
باسی لەوەشکردووە، بەپێی روانگەی گەردوونی 20ی تەمموزی 2021 یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت، بەڵام لە كۆتاییدا هەر پشت بە سعودیە دەبەسترێت.
پ.ح