گێتی

بەڵگەنامەكان... توركیا و قەتەر پێكەوە هاوكاریی تیرۆریستانی بەرەی نوسرەیان كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڵگەنامەكان... توركیا و قەتەر پێكەوە هاوكاریی تیرۆریستانی بەرەی نوسرەیان كردووە
مەودا میدیا-

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەركەوتووە، هەریەك لە وڵاتانی قەتەر و توركیا كارئاسانییان بۆ پرۆسەی سپیكردنەوەی سەدان ملیۆن دۆلار لەپێناو پاڵپشتیكردنی تیرۆریستانی سوریا كردووە.

رۆژنامەكە روونیكردووەتەوە "گەورە سیاسییەكانی قەتەر، پیاوانی خاوەن كار و كۆمەڵە و فەرمانبەرانی گشتی تۆمەتبارن بە بەكارهێنانی نووسینگەی تایبەتی ئەمیری قەتەر بۆ ناردنی سەدان ملیۆن دۆلار بۆ بەرەی نوسرە كە پەیوەندیی ئۆرگانی بە قاعیدەوە هەیە".

بەپێی راپۆرتەكەی رۆژنامەی دەیلی مەیل؛ هەموو تۆمەتبارەكان سزادراون لەسەر ئەو كارە و لێپێچینەوە زیاتریشیان لەگەڵ دەكرێت.

بەڵگەنامەكانی دادگا ئەوە دەسەلمێنن، دەوڵەتی قەتەر بەهاوكاریی كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین هاوكاربوونە بۆ كردنەوەی دەرگایەك بۆ هاوكاریكردنی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە كە لەكاتی شۆڕشی خەڵكی سوریا رۆڵی دیار و كاریگەری نەرێنیان هەبووە.

راپۆرتەكەی دەیلی مەیل دوای ئەوە دێت كە سادات پیكەر، سەرۆكی گرووپی مافیایی لە توركیا لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا وتبووی كەوا توركیا چەكی بۆ بەرەی نوسرە لە رێگەی كۆمپانیاکانی سادانی ئەمنییەوە كە عەدنان تانری فەردی، راوێژكاری ئەمنی رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە خاوەندارێتی دەكران.

بەپێی بەڵگەنامەكانی دادگا؛ پارەكان راستەوخۆی بۆ سوریا دەنێردران یان بۆ بانكەكانی توركیا و لەوێشەوە دەگەیەنرایە دەستی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە.

بانكی نیشتمانی قەتەر و بانكی دەوحە لە گەورەترین دامەزراوە داراییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و لەنێو ئەو لیستەدان كە تۆمەتبارن بە هاوكاریكردنی بەرەی نوسرە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان