گێتی

نزیکەی دوو کیلۆ مادەی هۆشبەر لە گەدەی گەشتیارێکدا دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نزیکەی دوو کیلۆ مادەی هۆشبەر لە گەدەی گەشتیارێکدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

پاش ئەوەی گەشتیارێکی نەیجیریا ویستوویەتی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەستانبوڵەوە بەرەو ئەسیوبیا گەشت بکات، لەلایەن پۆلیسی فرۆکەخانەوە نزیکەی دوو کیلۆ کۆکاین لە گەدەیدا دۆزراوەتەوە، بە 96 حەبی کەپسول قوتی داوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاوییانکردەوە، گەشتیارێکی نەیجیریا لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەستانبوڵ دەستگیرکراوە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەکراوە بۆ پشکنین، بەهۆی ئەوەی هەست بە رەقییەکی زۆر کراوە لە ناوچەی گەدەیدا، دواتر دەرکەوتووە بڕی یەک کیلۆ و 883 گرام مادەی کۆکاینی شاردووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، مادەکەی لەرێگەی 96 حەبی کەپسولەوە قوتداوە و لەئێستدا لە نەخۆشخانەیە و چاوەڕوانی بڕیاری دادوەر دەکەن.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب