عیراقی

سەبارەت بە کوژرانی ئەفسەرێکی هەواڵگری عیراق زانیاری دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە کوژرانی ئەفسەرێکی هەواڵگری عیراق زانیاری دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا-

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند، "کوژرانی ئەفسەرەکەی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراق بە مەبەستکراوە و راستەوخۆ تەقەی لێکراوە و بە ئامانجگیراوە، ئەو کەسێک بوو پیشەییانە و نیشتمانپەروەرانە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکرد".

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان سەبارەت بە کوژرانی عەقید نیبراس فەیلی، بە میدیاکانی عیراقی راگەیاندووە، "کوژرانی عەقید نیبراس، کردەوەیەکەی تیرۆرستی بوو، کاتێک لە ناوچەی بەلەدیات دەردەچێت بە ئامانج دەگیرێت لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب تەقەی لێدەکرێت، کە ئەمەش کردەوەیەکەی ترسنۆکانەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "عەقید نیبراس، ئەفسەرێکی چالاک بوو،  ئەو کەسێک بوو پیشەییانە و نیشتمانپەروەرانە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکرد".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان