عیراقی
سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆبوونەوەی هەریەک لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەریتانیا لە شەڕی دژی داعش هاوکاری کردوون و رۆڵی بەرچاوییان هەبووە، هاوکات وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی حوزەیرانی 2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دۆمەنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کرد و پاش کۆبوونەوەیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی، رایگەیاند، "رۆڵی بەریتانیا لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرز دەنرخێنم، بەریتانیا رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە پشتیوانیکردنی گەلی کورد، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێکرا جەخت لەسەر ئاسایشی سنوورەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کرایەوە".
هاوکات دۆمەنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکرد، "ستایشی رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەکەم بەتایبەت لە رووبەڕووبونەوەی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆرستی داعش، سەردانەکەم بۆ درێژەدان بە پەیوەندییەکانی نێوانمان بوو، هەروەها چاوەڕێی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانین بۆ لەندەن و پێشوازی لێدەکەین، هەروەها خۆشحاڵین بە کاری هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق".
لەبەشێکی دیکەی قسەکاندا بارزانی باسی لەوەشکرد، "هەرێمی کوردستان لە بەردەم گۆڕانکاری کەشوهەوادایە و وەک هەرێمی کوردستان پلانمان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی گازە زیان بەخشەکان کردووە".
پ.ح