گێتی
بایدن: هەڵەکانی ترەمپ لەگەڵ وڵاتانی جیهان راستدەکەمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، "گەشتەکانم وەک سەرۆکی ئەمەریکا دەستپێدەکەم و ئەرکەکانم جێبەجێ دەکەم، هەڵەکانی سەرۆکی پێشوو راستدەکەمەوە و لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان کۆدەبمەوە".
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە وتارێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بەمەبەستی باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هاوپەیمانییە سەرەکییەکان سەردانی دەرەوەی وڵات دەکەم و لەگەڵ سەرۆکی روسیا، تورکیا، بەریتانیا و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی وڵاتان لە برۆکسل کۆدەبمەوە، كاردانەوە هەیە، هەل هەیە بۆ چەسپاندنی هاوپەیمانییەكان و دامەزراوە دیموكراسییەكان كە رۆڵێكی گەورەیان هەبووە لە سەدەی رابردوودا لە توانای بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی سەردەمی نوێ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا راستدەکەمەوە و پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و وڵاتانی جیهان بەهێز دەکەم، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان وڵاتانی ناتۆدا دروستبوو و دەبێت چارەسەر بکرێت".

پ.ح