گێتی
سەرۆکی فەرەنسا سەبارەت بەو زللەیەی لێیدرا روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا مدیا-
سەرۆکی فەرەنسا سەبارەت بەو زللەیەی دوێنی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە لەسەر شەقام لێیدرا رایگەیاند، "رووداوەکە رووداوێکی کەسی بووە و پێویست ناکات سەرنجی زۆری بخرێتەسەر، ئەرکی لەوە گەورەتر و زیاترمان لەسەر شانە جێبەجێی بکەین، لە فەرەنسادا مافی دەربرینی رای ئازاد و دیموکراسی هەیە".
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، "هەموو شتێک باشە و پێویستە ئەم رووداوەش لە ناکۆکی خۆیدا دابنرێت، رووداوەکە رووداوێکی کەسی بووە و پێویست ناکات سەرنجی زۆری بخرێتەسەر، ئەرکی لەوە گەورەتر و زیاترمان لەسەر شانە جێبەجێی بکەین کە گرنگترە و پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکەوە هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە فەرەنسادا مافی دەربڕینی رای ئازاد و ئازادی دەنگدان و فرەیی و دیموکراسی هەیە، بەڵام ناکرێت رێگە بدرێت رق و توندوتیژی بڵاوبکرێتەوە چ بە قسە یان بە کردار، دوای زلـلەکە بەردەوامبووم لە تەوقەکردن لەگەڵ ئەوکەسانەی نزیکبوون لەو گەنجەوە و وێنەم لەگەڵ گرتن، من بەردەوام دەبم لە کارەکەم و هیچ شتێک رامناگرێت".
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە دوێنێ سێشەممە پاش ئەوەی ماکرۆن چووە ناو هاوڵاتیانەوە، گەنجێک پاش ئەوەی تەوقەی لەگەڵ دەکات، زللەیەکی توندی لێدەدات، ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
پ.ح