عیراقی

ڤیزای نێوان عیراق و ئێران هەڵگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤیزای نێوان عیراق و ئێران هەڵگیرا
مەودا میدیا-

حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای لەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق دەرکرد، بەمەبەستی کارئاسانی بۆ گەشتیاران و بوژاندنەوەی کەرتی گەشتییاری نێوان هەردوولا.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی حوزەیرانی 2021 حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆمار کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا سەرجەم ئەو رێکارانە هەڵبگیرێت کە بۆ وەرگرتنی ڤیزا لەلایەن هاوڵاتییانی عیراقەوە بەکاردێت و بە تەواوەتی ڤیزا هەڵبگرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لەپێناو کارئاسانی زیاتر بووە بۆ گەشتیاران و بوژاندنەوەی کەرتی گەشتییاری نێوان هەردوولا.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan